ڕابه‌ری لایه‌نگری دیموکراسی له بورما ئون سان سو کی ده‌ڵێت هاریکاریکردنی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان له‌گه‌ڵ بورمادا کارێـکی باشه، به‌ڵام ده‌شڵێت ده‌بێت وڵاته یه‌کگرتووه‌کان کاراتربێت به‌رامبه‌ر به‌م پـرۆسه‌یه.
له چاوپـێـکه‌وتنێـکی ته‌له‌فیزیۆنیدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵی CNN ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو ئۆن سان سو کی گوتی ئه‌و ڕێـگری نیـیه له هه‌وڵه دیپـلۆماسیـیه‌کانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان له‌گه‌ڵ حکومه‌تی سه‌ربازی بورما. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا ده‌ڵێت به‌رپـرسـانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان کاتێـک ده‌چنه وتووێژه‌وه نابێت زۆر گه‌شبین بن.
ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌که ئۆن سان سو کی ئازادکراوه له‌و بڕیاره‌ی ده‌ستبه‌سه‌ری کردبوو له ماڵی خۆیدا بۆ 21 سـاڵ و 15 سـاڵی به‌سه‌ر برد. سان سو کی خاوه‌نی خه‌ڵاتی نوبڵه. له‌وه‌تای ئازادکراوه داوای وتووێژی ئاشـتبوونه‌وه ده‌کات له‌گه‌ڵ ڕابه‌ری ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی حاکمی بورما ثان شوی.
ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان هێله‌ری کلنتن نامه‌یه‌کی نارد بۆ سان سو کی، به‌ڵام گوته‌بێژه‌که‌ی ئاماده نه‌بوو ناوه‌رۆکه‌که‌ی باس بکات.