کاربه‌ده‌ستانی بورما ده‌ڵێن ژماره‌ی کوژراوه‌کان به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌که‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه گه‌یشتۆته 74 که‌س و به‌لایه‌نی که‌م 111 که‌سیش برینداربوون.
ئه‌و بومه‌له‌رزه‌یه‌ی که له‌سه‌ر پێوانه‌ی ڕێخته‌ری 6.8 بوو له باکوری ڕۆژهه‌لاتی بورمای دا، هاوسنور له‌گه‌ڵ تایله‌ند. نێوه‌ندی بومه‌له‌رزه‌که له 90 کیلۆمه‌تری شاری چه‌ینگ ڕای تایله‌ند بوو که ئه‌وێش زیانێکی که‌می به‌رکه‌وت. شاره‌زایانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن بومه‌له‌رزه‌که ته‌نها 10 کیلۆمه‌تر قوڵ بووه.
ڕادیۆی ڕه‌سمی بورما ده‌ڵێت به‌هۆی ئه‌و بومه‌له‌رزه‌یه به‌لایه‌نی که‌م 390 خان‌و ڕوخاون.