ڕێبه‌ری دیموکراسی‌خوازی بورما ئان سان سو‌و کی و پارته‌که‌ی ناسراو به پارتی هاوبه‌ندی نیشـتیمانی بۆ دیموکراسی کۆتایـیان هێنا به بایکۆتکردنی په‌رله‌مان هێنا، پاش ئه‌وه‌ی قایل بوون به‌و سوێندخواردنه فهرمیـیهی که تیایدا په‌یمان به پارێزگاریکردنی ده‌سـتوری وڵات ده‌درێت.
خانم ئان سان سو‌و کی براوه‌ی خه‌ڵاتی نو‌بڵ له‌گه‌ڵ 42 ئه‌ندامی دیکه‌ی پارته‌که‌ی بۆ یه‌که‌م جار ڕۆژی چوارشه‌ممه ده‌چنه په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌یانه‌وه. پـێشـتر ناڕه‌زایـیان ده‌ربڕی له‌سه‌ر ئه‌و ڕسته‌یه‌ی له سوێندخواردنه‌که‌ی په‌رله‌ماندا هه‌یه و باس له پاراستنی ده‌ستور ده‌کات، ئه‌وه‌ی له لایه‌ن له‌شـکره‌وه دانراوه که بۆ ده‌یان سـاڵه حوکمڕانی وڵاته‌که‌ی کردبوو و به هه‌زارانیان له چالاکوانانی دیموکراسی‌خوازی ڕاپـێچی زیندانه‌کان کردبووه.
ئه‌م پاشگه‌زبوونه‌وه‌یه له‌و هه‌ڵوێسته پاش ئه‌وه هات که ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بان کی مون وتارێـکی پـێشـکه‌ش به په‌رله‌مانی بورما کرد و تیایدا پـشـتیوانی خۆی ده‌ربڕی بۆ ئه‌و چاکسـازیـیه دیموکراسیـیهی له لایه‌ن حکومه‌تی سیڤیلی وڵاته‌که‌وه ده‌سـتیپـێـکردووه.