پاش نزیکه‌ی دوو هه‌فته له گه‌ڕانه‌وه‌که‌ی ئێرانی مه‌لای ڕادیکاڵی شیعه‌کانی عێراق ، موقته‌دا ئه‌لسه‌در ڕۆژی شه‌ممه گه‌ڕایه‌وه بۆ ئێران. هه‌ندێک سه‌رچاوه له ناو عێراقه‌وه وایان باسکردووه که ئه‌م سه‌ردانه‌ی ئێستای موقته‌دا له‌سه‌ر داوای حکومه‌تی عێراق بووه ، به‌بێ ئه‌وه‌ی باس له هۆکاری سه‌ردانه‌که بکرێت یان باس له‌وه‌ش بکرێت ئه‌و سه‌ردانه چه‌ندێک ده‌خایه‌نێت.
بورهان موحه‌مه‌د فه‌ره‌ج ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ده‌ڵێت گه‌ڕانه‌وه‌که‌ی پێشتری موقته‌دا ئه‌لسه‌در بارێکی پۆزه‌تیفانه‌ی هێنایه ئاراوه له قه‌یرانی سیاسی عێراقدا ، به‌ڵام ئه‌م چونهوهیهی بۆ ئێران ده‌کرێت وه‌ک زه‌نگێک لێی بڕوانرێت.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌م چونهوهیهی موقته‌دا ئه‌لسه‌در بۆ ئێران په‌یوه‌ندی به یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی پۆسته ئاسایشیه‌کانه‌وه هه‌بێت، په‌رله‌مانتار بورهان موحه‌مه‌د فه‌ره‌ج ده‌ڵێت هیچ گومانێکی تیادا نییه ئێرانیه‌کان هه‌وڵ ده‌ده‌ن و تاوتوێی ناوی هه‌ندێک له کاندیده‌کانیش ده‌که‌ن.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:08 خوله‌که.