له‌وه‌تای سه‌ردانه له ناکاوه‌که‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی تاریق ئه‌لهاشمی جێگره سوننه‌که‌ی سه‌رۆکی عێراق بۆ وڵاتی قه‌ته‌ر گومانه‌کان زیاتر بوون له‌سه‌ر ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری سه‌رکه‌وتنی کۆنگره نیشتیمانیه‌که‌ی عێراقیه‌کان.
حسێن مه‌نسور ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌ڵێت لایه‌نه‌که‌ی خۆیی و پێکهاته‌کانی تری هاوپه‌یمانێتی نیشتیمانی و به‌شێکی هاوپه‌یمانی کوردستانی ناڕه‌زایی و بێزاری خۆیان خستۆته ڕوو به‌رامبه‌ر ئه‌و بانگهێشته‌ی وڵاتی قه‌ته‌ر کردوویه‌تی و هه‌روه‌هاش بۆ ئه‌و پێشێلکاریه یاساییانه‌ی هاشمی ده‌یکات. ده‌شڵێت پێی وانییه په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان کورد و هاوپه‌یمانی نیشتیمانی خراپ بن که به هاوپه‌یمانیه‌کی ستراتیژی ناودێری کرد.
حه‌مزه داوود، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی ئه‌لعێراقیه‌ش ده‌ڵێت هێشتاش تاریق ئه‌لهاشمی جێگری سه‌رۆکی عێراقه و هێشتاش ڕه‌وایی پۆسته‌که‌ی هه‌یه و ئه‌و جۆره به‌گژدا چونه‌وانه‌ش هه‌ر ته‌نها هاشمی نه‌گرتۆته‌وه ، به‌ڵکو گه‌وره‌ترین لیستی ناو په‌رله‌مانی عێراقی گرتۆته‌وه و ئاگاهیش ده‌دات که له ئێستادا هه‌ندێک لایه‌ن خه‌ریکی ڕێکخستنی دۆسێن دژی وه‌زیری دارایی عێراق.
حسێن مه‌نسور له ده‌وڵه‌تی یاسا و حه‌مزه داوود له لیستی ئه‌لعێراقیه ، هه‌ردووکیان جه‌خت ده‌که‌نه‌وه له سه‌رکه‌وتنی ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا پێیده‌ڵێت کۆبوونه‌وه نیشتیمانیه‌که و ئه‌وه‌ی ئه‌لعێراقیه‌ش به کۆنگره‌ی نیشتیمانی ناودێری ده‌کات، به‌ڵام هیچیان ئاماژه‌یان به له‌به‌ردانه‌واندن نه‌کرد بۆ یه‌کتری.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی وتووێژه‌کانی له‌گه‌ڵ حسێن مه‌نسور ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا و حه‌مزه داوود، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی ئه‌لعێراقیه ، به‌ڵێن ساڵح ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 7:10 خوله‌که.