به‌پێی ئۆفیسی سه‌رۆکی عێراق وا بڕیاره ڕۆژی پێنجی مانگی داهاتوو کۆنگره نیشتیمانیه چاوه‌ڕوانکراوه‌که‌ی عیراق بکرێت که به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سیاسی عێراقه.
دکتۆر ڕۆژ نوری شاوێس ، جێگری سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق ده‌ڵێت به‌شداری له هه‌ر کۆنگره‌یه‌کدا ئه‌گه‌ر ئاماده‌کاری ته‌واوی بۆ نه‌کرابێت و ڕێکه‌وتنێک نه‌بێت له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی کاره‌که‌ی وه‌ک ئه‌وه وایه به‌شداری له شتێکدا بکه‌یت ئه‌نجامه‌که‌ی دیار نه‌بێت چییه.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح ، دکتۆر شاوێس که سه‌رۆکایه‌تی شاندی کوردی ده‌کات بۆ ئه‌و کۆنگره نیشتیمانیه ده‌شڵێت ناکۆکیه‌کانی نێوان ئه‌لعێراقیه و ده‌وڵه‌تی یاسا ئه‌وه‌نده قوڵن ڕێگر بوون له‌وه‌ی لیژنه‌ی ئاماده‌کاری بگاته ڕێکه‌وتن له‌سه‌ر خاڵه‌کان.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 5:57 خوله‌که.