سه‌رۆکی ڕوسیا ئاگاهی ده‌دات که پێشنیازه‌کانی کوفی ئه‌نان، نێردراوی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کۆمکاری عه‌ره‌ب دوا ده‌رفه‌ته بۆ سوریا تا وڵاته‌که له هه‌ڵایسانی شه‌ڕی ناوخۆ دووربخاته‌وه. هه‌روه‌هاش دیمتری مێدڤێدیڤ پشتیوانی ته‌واوی مۆسکۆی بۆ ئه‌رکه‌که‌ی به‌ڕیز ئه‌نان ڕاگه‌یاندووه.
جه‌یمس فیلیپس ، شیکه‌ره‌وه‌ی کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له هێره‌تج فاونده‌یشن ده‌ڵێت له‌ژێر فشاری ژماره‌یه‌ک له وڵاتانی عه‌ره‌بی و تورکیا و وڵاتانی ئه‌وروپایی و ئه‌مریکاش ، مۆسکۆ بڕێک هه‌ڵوێستی خۆی هێورکردۆته‌وه، به‌ڵام ئه‌مه به‌و مانایه نییه که ڕوسیا ده‌ستبه‌رداری ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د بێت.
به‌ڕێز فیلیپس ده‌شڵێت پێی وایه له ئێستادا سه‌ره‌تای شه‌ڕی ناوخۆ له سوریادا ده‌ستیپێکردووه و ده‌شێت به‌ره‌و خراپتریش بڕوات، وه‌ک ده‌ڵێت ئاستی توندوتیژیه‌کان له سوریادا ئاماژه‌ن به بوونی شه‌ڕی ناوخۆ.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی وتووێژه‌که‌ی له‌گه‌ڵ جه‌یمس فیلیپس ، شیکه‌ره‌وه‌ی کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له هێره‌تج فاونده‌یشن، به‌ڵێن ساڵح ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده‌کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 5:15 خوله‌که.