کێشه سیاسیه‌کانی عێراق په‌ره‌ی سه‌ندووه و سنوری ناکۆکیه‌کانی نێوان هه‌ردوو لیستی ئه‌لعێراقیه و ده‌وڵه‌تی یاسای به‌زاندووه و ئاڵۆزیه‌کان ڕۆچۆته ناو لایه‌نه شیعه‌کان و ناو لایه‌نه سوننه‌کان و کورده‌کانیش ڕووبه‌ڕووی ناکۆکی زۆر بوونه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ به‌غدادا.
پۆڵ برێمه‌ر فه‌رمانڕه‌وای پێشوی ئه‌نجومه‌نی کاتی به‌ڕێوه‌بردنی عێراق ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی له‌و وڵاته‌دا ڕووده‌دات پێشبینی ده‌کرا و هه‌میشه زانیومانه ئه‌رکه‌که له عێراق سه‌خت ده‌بێت.
به‌ڕێز برێمه‌ر ده‌شڵێت له‌و کاته‌شدا که له عێراق بووه ده‌ستیکردووه به پرۆسه‌ی ئاشته‌وایی و داواشی له لایه‌نه عێراقیه‌کان کردووه به‌شدار بن تیایدا، به‌ڵام فاکته‌ر هه‌بوون بۆ دواکه‌وتن و به ئه‌نجام نه‌گه‌یشتنی ئه‌و پرۆسه‌یه.
فه‌رمانڕه‌وای پێشوی ئه‌نجومه‌نی کاتی به‌ڕێوه‌بردنی عێراق ده‌ڵێت کورده‌کان ڕۆڵێکی گرنگیان هه‌بووه له ماوه‌ی بیست ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه تا ئێستاش و هه‌میشه‌ش ناکۆکیان هه‌بووه له‌گه‌ڵ حکومه‌ته‌کانی نێوه‌ندا، به‌و حکومه‌ته‌شه‌وه که برێمه‌ر خۆی فه‌رمانڕه‌وای بووه.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌و گفت و گۆیه‌ی له‌گه‌ڵ پۆڵ برێمه‌ردا کردویه‌تی هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئاماده کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 7:45 خوله‌که.