کۆمکاری عه‌ره‌ب واده‌یه‌کی دیار کردووه بۆ حکومه‌تی سوریا تا به‌نده‌کانی ئه‌و ڕێکه‌وتنه جێبه‌جێبکات که پێشتر مۆر کرابوو له نێوان هه‌ردوو لادا وه‌ک هه‌وڵێک بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سیاسی سوریا.
دکتۆر سه‌ربه‌ست نه‌بی، چالاکوان و شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی ده‌ڵێت له‌و بڕوایه‌دایه ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی کۆمکاری عه‌ره‌ب خستویه‌تیه به‌رده‌م کاربه‌ده‌ستانی سوریا ده‌کرێت وه‌ک دوا ده‌رفه‌ت له‌به‌رده‌م حکومه‌ته‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌ددا لێی بڕوانرێت.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر نه‌بی باسیش له‌وه ده‌کات جیاوازی هه‌ن له نێوان ئۆپزسیۆنی ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی سوریادا.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 8:05 خوله‌که.