Accessibility links

ئارام محه‌مه‌د: تیرۆر له‌ ناوخۆی ئه‌وروپادا نوستووه‌

  • Yahya Barznji

دوابه‌دوای ته‌قینه‌وه‌کانی دوێنێ سێشه‌مه‌ 22 ئادار له‌ بڕۆکسڵ، له‌ ئه‌وروپا به‌ گشتی رێ و شوێنی ئاسایشی توندوتۆڵتر به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، به‌ تایبه‌تی له‌ ئه‌ڵمانیا، له‌و باره‌یه‌وه‌ ، وه‌رگێڕی زمانه‌وانی په‌نابه‌ران له‌ ئه‌ڵمانیا ئارام محه‌مه‌د غه‌ریب له‌ وتوێژ له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت "له‌ قوتابخانه‌کان رێگه‌ی توندتر گیراوه‌ته‌ به‌ر، هه‌روه‌ها داواکراوه‌ کۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری که‌متر بکرێته‌وه‌".

ئه‌و هاوڵاتییه‌ی هه‌رێمی کوردستانی عێراق که‌ له‌ ئه‌ڵمانیا له‌ شاری شتودگارد نیشته‌جێیه‌و په‌یوه‌ندی زۆری به‌ کاروباری په‌نابه‌رانه‌وه‌یه‌و وه‌ک خۆی ده‌ڵێت به‌ خۆبه‌خش کۆمه‌کی کاری وه‌ڕگێڕانیان بۆ ده‌کات، پێێ وایه‌ ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ کاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر ره‌وشی په‌نابه‌ران زه‌حمه‌ته‌ دروست بکات و ده‌شڵێت "تیرۆر په‌یوه‌ندی به‌ په‌نابه‌رێکی هه‌ڵهاتووی ده‌ستی شه‌ڕوشۆڕو مردنه‌وه‌ نییه‌، به‌ڵام ئێستا ئه‌ڵمانیا پڕ بووه‌ له‌ توندڕه‌وی چیچانی و حه‌ماسی فه‌له‌ستینی له‌ ژێر باڵی په‌نابه‌ری سوریا، ئه‌وه‌ش مه‌ترسی ده‌بێت، به‌ تایبه‌ت له‌ ئه‌ڵمانیا که‌ سه‌له‌فییه‌کی زۆری تیایه‌و له‌ رێگه‌ی مزگه‌وته‌کانه‌وه‌ خه‌ریکی بانگه‌شه‌ی خۆیانن، حکومه‌تیش داکۆکیان لێ ده‌کات و خزمه‌ت گوزاریشیان پێشکه‌ش ده‌کات."

به‌هۆکاری کاره‌که‌ی زۆرتر په‌یوه‌ندی به‌و خه‌ڵکه‌وه‌ هه‌یه‌ هه‌ریه‌که‌و به‌هۆکارێک ماڵو حاڵی جێهێشتووه‌، ئه‌و ده‌رگا کردنه‌وه‌یه‌ی ئه‌ڵمانیای له‌ لا په‌سه‌ند نییه‌ و ده‌ڵێت "تیرۆر له‌ هه‌ناوی کۆمه‌ڵگای ئه‌وروپا خزمه‌ت ده‌کرێن، رێگه‌یان پێ دراوه‌ هه‌موو شتێ له‌ مزگه‌وته‌کاندا بکرێت، له‌ ماوه‌ی رابردوو له‌ لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ده‌ست به‌سه‌ر بۆمبدا گیراوه‌ که‌ له‌ ماڵان دروست کراوه‌، تیرۆر له‌ ناوخۆدایه‌ نه‌وه‌کو له‌ده‌ره‌وه‌ بێن، ئه‌وه‌ش مه‌ترسییه‌ گه‌وره‌که‌یه‌."

XS
SM
MD
LG