بینای پارڵمانی به‌ریتانیا داخراوه دوای رووداوێک که کاربه‌ده‌ستان وه‌ک هێرشێکی تێرۆرستی له گه‌ڵی ڕووبه‌ڕوون.
هێرشبه‌رێک که به پێێ ڕاپۆرت له ته‌مه‌نی 45 بۆ سه‌روو بوو، پولیسێکی له ده‌ره‌وه‌ی پاڕڵمان وه‌به‌ر چه‌قۆ دا که پاشان له لایه‌ن پولیسه‌وه ده‌سترێژی لێ‌کرا.
ئه‌فسه‌رێکی باڵا به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای گوت که باوه‌ڕیان وایه ته‌نیا یه‌ک که‌س له ئه‌و هێرشه‌دا به‌شداری بوو.
ئه‌و هێرشه له ڕێگای ئوتوموبیلێک ده‌ست پێ‌کرد که له سه‌ر پردی وێست مینستر ده‌ڕۆیی و ڕووی کرده پیاده‌ڕۆ و چه‌ندین که‌سی وه‌به‌ر ئوتوموبیله‌که‌دا.
گوته بێژێک بۆ به‌شی خزمه‌ته‌کانی ئامبوڵانسی له‌نده‌ن ده‌ڵیت لانی که‌م هه‌شت که‌س له سه‌ر پرده‌که برینداربوون. ڕاپۆرته‌کانی نوێ ده‌ڵێن که‌سێک له سه‌ر پرده‌که گیانی له ده‌ست دا.
به پێێ سه‌رچاوه‌کانی پولیس، ئوتوموبیله‌که له پێش په‌رژینی ده‌روازی کۆشکی کۆن خۆی به چه‌ند که‌سی تر دادا.