پارتی پارێزه‌رانی به‌ریتانی که ده‌یڤد کامیرۆنی سه‌رۆک وه‌زیران ڕابه‌رایه‌تی ده‌کات ، له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیـیه‌که‌ی دوێنێ پـێـنجشه‌ممه سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی تۆمار کرد به شێوه‌یه‌ک ده‌نگی داوه‌ته. ئه‌مه‌ش له کاتێـکدا ڕاپرسیه گشتیه‌کانی بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه سـازکرابوون پێشبینی ده‌رئه‌نجامێکی ئێجگار که‌میان بۆ ده‌کرد له به‌رامبه‌ر پارتی کرێکاراندا.
به‌پـێی دوایـین ئه‌نجام که ئه‌مڕۆ هه‌ینی بڵاوکراوه‌ته‌وه، له کۆی 650 کورسیـیه‌که‌ی په‌رله‌مان، پارتی پارێزه‌ران 331 کورسی بردۆته‌وه و پارتی کرێـکارانیش ته‌نها 232 کورسی به‌ده‌سـتهێناوه.
ئه‌م ئه‌نجامه وه‌های له ئێد میلیباند ڕێبه‌ری پارتی کرێکاران کرد ده‌ست له ڕێبه‌رایه‌تی پارته‌که‌ی هه‌ڵبگرێت.
له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا له‌گه‌ڵ پارته‌که‌ی میلیباند گوتی" به‌ریتانیا پـێویستی به پارتێـکی کرێـکارانی به‌هێزه تاوه‌کو جارێـکی دیکه حکومه‌تێـکمان هه‌بێت پاڵپشـتی کرێکاران بکات."
گوتیشی " کاتی ئه‌وه هاتووه که‌سێـکی دیکه ڕابه‌رایه‌تی حزبه‌که بکات، بۆیه له ئه‌مشه‌وهوه ده‌ست له پـۆسته‌که‌م ده‌کێشمه‌وه." هه‌روه‌ها گوتی جێـگره‌که‌ی هارێت هارمان شوێنی ده‌گرێته‌وه هه‌تا پارته‌که‌ی ڕێبه‌رێـکی نوێ هه‌ڵده‌بژێرێته‌وه.
ئه‌نجامێـکی دیکه‌شی هه‌ڵبژاردنه‌که جێی سه‌رنج بوو، ئه‌ویش پارتی نه‌ته‌وه‌یی سکۆتلاند که له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆیی سکۆتلانده له به‌ریتانیا، 56 کورسی برده‌وه. پارتی لیبراڵ دیموکراتیش ته‌نها 8 کورسی به‌ده‌سـتهێنا.