سه‌رۆک وه‌زیرانی بریتانیا خاتوو تێرێسا مه‌ی ئه‌مرۆ شه‌ممه ڕایگه‌یاند بریتانیا ئاستی هه‌ڕه‌شه‌ی ئاسایشیی گه‌یاندۆته‌وه ئه‌و پله‌یه که "زۆر وێده‌چێت هێرشێک ئه‌نجام بدرێت" و پۆلیس له لێکۆڵینه‌وه‌ی له سه‌ر هێرشه خۆکووژییه‌که له‌مه‌نچستر هه‌روا به‌رده‌وامه.
پۆلیسی بریتانیا ده‌ڵێت دوو که‌سی ده‌ستگیرکردوه په‌یوه‌ندیان به ته‌قینه‌وه خۆکوژی سه‌ره‌تای هه‌فته له‌کۆنسێرتی ئاریانا گراندیدا هه‌یه.
پۆلیسی ئه‌و شاره له‌سه‌ر تویته‌ر ڕایگه‌یاند دووکه‌سه‌که ته‌مه‌نیان 22 ساڵ و 20 ساڵه و تئێستاش 11 که‌س بۆ لێکۆڵینه‌وه ده‌ستگیرکراون.
دوای ته‌قینه‌وه‌ی ڕۆژی دووشه‌مه‌ی رابردوو ئاستی ئاسایش بۆ "ئه‌گه‌ری هێرشێک مسۆگه‌ره" به‌رزکرایه‌وه، به‌ڵام ئه‌مرۆ ڕایگه‌یاند ئه‌گه‌ری ڕوودانی هێرشێک هه‌یه.
دوای ئه‌م دابه‌زینه سه‌ربازه‌کان که هاوکاری پۆلیس ده‌که‌ن بۆ ڕاگرتنی ئاسیش له‌شه‌قامه‌کان ده‌کشێنه‌وه.
سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه سه‌لام عوبه‌یدی ته‌مه‌ن 22 ساڵ له‌کۆنسێرتی ئارینا خۆی ته‌قانده‌وه، و بوو به هۆکاری گیان له‌ده‌ستدانی 22که‌س و برینداربوونی به‌لانی که‌مه‌وه 116 که‌س له‌منداڵ و گه‌وره.