یاریده‌ده‌ری ئه‌ندام په‌رله‌مانێـکی به‌ریتانیا تۆمه‌تی سیخوڕیکردنی بۆ ڕووسیای ئاڕاسته کراوه و ئێستا ڕووبه‌ڕووی ئه‌وه بووه‌ته‌وه له وڵاته‌که ده‌ربکرێت.
ژنه ڕووسیایی ته‌مه‌ن 25 سـاڵ (کاتیا زاتولیڤیته‌ر) بۆ په‌رله‌مانتار مایک هانکۆکی لیبرال دیموکرات و ئه‌ندامی کۆمیته‌ی به‌رگری له ئه‌نجومه‌نی خوارووی په‌رله‌مان کاری ده‌کرد.
لای خۆیه‌وه مایک هانکۆک ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له‌و باره‌یه‌وه ڕاگه‌یاندنێـکی بڵاوکرده‌وه و تیادا نکوڵی کرد له‌وه‌ی کاتیا زاتولیڤیته‌ر سیخوڕی بۆ ڕووسیا کردبێت، به‌ڵام دانی به‌وه‌دا نا فه‌رمانی دورخسـتنه‌وه‌ی دراوه. گوتیشی تا ئه‌و کاته‌ی ده‌سـتگیریش کراوه هیچی سه‌باره‌ت به‌و گومانانه‌ی لێـکراون نه‌بیسـتووه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی به‌ریتانیا که له‌م جۆره مه‌سه‌لانه ده‌کۆڵیته‌وه هیچ ڕاگه‌یاندنێـکی له‌و باره‌یه‌وه نه‌داوه.