ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی به‌ریتانیا ده‌ڵێن پۆلیس ڕێبێکا بروکس به‌رێوه‌به‌رێکی سه‌ره‌کی و پێشووی ئیمپڕاتۆڕی ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی جیهانی ڕوپڕت مۆرداکی ده‌ستگیرکردووه.
یه‌کشه‌ممه، پۆلیسی به‌ریتانیا پشتڕاستی کرده‌وه ژنێکی ته‌مه‌ن 43 ساڵی ده‌ستگیرکردووه له په‌یوه‌ندی به شه‌رمه‌زاری گویگرتنی نهێنی ته‌له‌فۆنی له لایه‌ن ڕۆژنامه‌وانانی 'نیوز ئاو ده‌وڕڵد' که ئێستا داخراوه. هه‌رچه‌نده پۆلیس ناوی ده‌ستگیرکراوه‌که‌ی ڕانه‌گه‌یاندووه.
بروکس سه‌رنووسه‌ری پێشووی 'نیوز ئاو ده‌وڕڵد' بوو، هه‌ینی وه‌ک سه‌رۆکی ڕۆژنامه‌کانی به‌ریتانی مۆرداک ده‌ستی له‌کار کێشاوه.
هه‌فته‌ی ڕابردوو، مۆرداک ڕۆژنامه‌ی'نیوز ئاو ده‌وڕڵد' ی داخست له‌سه‌ر ئیدعاکانی ده‌ڵێن ڕۆژنامه‌وانانی به شێووه‌ی ناقانونی ده‌ستیان وه په‌یامه‌که‌کانی سه‌ر ته‌له‌فونی مۆبایل ڕاگه‌یشتبوو هی سه‌دان که‌سایه‌تی ناودار، سیاسه‌تمه‌دار، ڕۆژنامه‌وانانی نه‌یار و ته‌نانه‌ت هی که‌سانی کوژراو و بۆ وه‌ده‌ستهێنانی زانیاری به‌رتیلیان دابوو به پۆلیس.
پۆلیس به‌ریتانیا له پێشترێوه 9 که‌سی تری له‌م شه‌رمه‌زاریه‌دا ده‌ستگیرکردبوو.
له لایه‌کی تره‌وه، یه‌کشه‌ممه، ڕوپرت مۆرداک بۆ دووهه‌م جار به ڕێگای ڕۆژنامه‌کانی به‌ریتانیا داوای لێبور‌دنی خواست. مۆرداکی ته‌مه‌ن 81 ساڵان داوای لێبور‌دنی له‌به‌ر" هه‌ڵه‌ی جددی" خواست و "مه‌خابنی قووڵی بۆ ئازاره‌کان" ی ڕۆژنامه‌وانه‌کان بوون به مایه‌ی سازبوونی ده‌ربڕی.