Accessibility links

کەسێـک لە بەریتانیا بە هەوڵی تێرۆرستی بۆ داعش تاوانباردەکرێت


شۆفێرێک کە کاری گەیاندنی کاڵا و کەلوپەل بووە لە بەریتانیا، بە پلانڕێژی بۆ ئەنجامدانی هێرشکردنە سەر کەسانی لەشکری ئەمەریکایی لە وڵاتەدا بە فەرمی تاوانبارکراوە.

دەستیەکی سوێندخۆران ئەمڕۆ هەینی گەیشتە ئەو دەرئەنجامەی کە جونید ئەحمەد خانی تەمەن 25 ساڵان ، تاوانبارە بە ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی کاری تێرۆرستی. ناوبراو کار بۆ دامەزراوەیەکی دەرمان سازی دەکات و وا رێدەکەوێت جارێک کارەکەی بیگەینێتە ئەولا بنکەیەکی ئاسمانی ئەمەریکایی لە خۆرهەڵاتی بەریتانیا.

داواکارانی گشتی دەڵێن؛ جونید ئەحمەد خان لە مانگی حەوتی ساڵی رابردوودا دەستگیرکرابوو ، دەشڵێن ناوبراو لە رێی ئینتەرنێتەوە ئاڵۆگۆڕی پەیامی لەگەڵ گروپی دەوڵەتی ئیسلامی لە سوریا کردبوو ، کە تیایاندا باسیان لە هیرشکردنە سەر کەسانی لەشکری کردبوو ، دوای ئەوەی بە ساختە خۆی وا پیشان بدات کە دوچاری روداوێکی هاتوچۆ بووە.

جێی ئاماژەیە کاتێک هێزەکانی پۆلیسی بەریتانی بەسەر ماڵەکەی جونید خان دا دەدن، ئاڵایەکی ڕەشی داعش و لاپتۆپێک دەبینن کە تیایدا بابەتێکی گۆڤارێکی قاعیدەی لەخۆگرتبوو بەناوی" لە چێشتخانەکەی دایکتدا بۆمبێک دروست بکە."

لە هەمانکاتدا خان و مامە تەمەن 23 ساڵانەکەی بە ناوی شەزیب خان لە لایەن دادگای ناوچەی کینگزتن بە ئامادەکاری بۆ چونە نێو ڕیزەکانی ملیتانانی داعش لە سوریا تاوانبارکران.

XS
SM
MD
LG