Accessibility links

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا: ئێران و سعودیـیە شەڕی بە وەکالەت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڵدەگیرسێنن


وەزیری دەرەوەی بەریتانیا دەڵێت ئێران و عەرەبسـتانی سعودیـیە شەڕی بە وەکالەت لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەڵدەگیرسێنن و هاوکات هەندێـک سیاسی هەن ئاین بە شێوەیەکی خراپ بەکاردەهێنن.

ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی لە زاری بۆریس جۆنسن بڵاویکردووەتەوە کە گوتویەتی "سعودیـیە و ئێران و هەموو لایەک جموجوڵیانە و وەکو بوکەڵە کەسانیان بەدەسـتەوەیە و شەڕی بە وەکالەت دەنێنەوە. بینینی ئەمە شتێکی تراژیدیـیە.

گوتیشی " کەسانی سیاسی هەن ئاین لادەدن و بە خراپ بەکاری دەهێنن و لێکدانەوەی جیاوازی بۆ دەکەن لە پـێناو بەدیهێنانی ئامانجە سیاسیـیەکانیان. ئەمەش یەکێـکە لە گەورەترین کێشە سیاسـیەکانی تەواوی هەرێمەکەیە."

هەفتەی ڕابردووش لە لێدوانێـکیدا لە ڕۆما، بۆریس جۆنسن گوتی نەبوونی ڕێبەرایەتیـیەکی ڕاستەقینە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وایکردووە خەڵکانێـک بواریان هەبێت ئاین دەستکاری بکەن و شەڕی بە وەکالەت هەڵبگیرسێنن.

جێی ئاماژەیە بۆریس جۆنسن کە ڕۆژنامەوانێـکی پـێشوو و سەرۆکی شارەوانی لەندەن بوو، لە مانگی حەوتی ڕابردوو لە لایەن خانم تێرێسا مەی سەرۆک وەزیری بەریتانیا لە پـۆستی وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە دامەزرێنرا.

XS
SM
MD
LG