هێزه‌کانی پۆلیسی به‌رازیل له شاری "ریۆدی جانیرۆ" ده‌ڵین؛ کۆنتڕۆلی ناوچه‌ی هه‌ژارنشینی ڤیلا کرۆزیرۆیان کردووه، ئه‌مه‌ش دوای 5 رۆژ له کاری شه‌ڕ و کاری توندوتیژی تیایدا ئه‌وه‌ی کوژرانی به‌لای که‌م 23 که‌سی لێکه‌وته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه، کاربه‌ده‌ستانی به‌رازیلی ده‌ڵێن به سه‌دان له سه‌ربازان به سواری ماشێنی زرێپۆشه‌وه له‌و ده‌مه‌ی به‌ره‌و ناوچه‌که که‌و‌تبوونه ڕێ، هاوکات چه‌کداران به‌ره‌و شارۆچکه‌کانی کوخنشینه‌کان هاڵهاتن. هه‌روه‌ها پێشبینی ده‌کرێت ئه‌مڕۆ هێزه‌کانی فیدرالی وڵات بچنه نێو ئه‌و گه‌ره‌که هاژارنشینه‌وه.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، به‌رپرسان ده‌ڵێن له سه‌روبه‌ندی کاری توندوتیژی به‌ر له کۆنتڕۆڵکردنی ناوچه‌که، 30 ماشێن سوتێندران و هه‌روه‌ها پتر له 150 که‌سیش له میانه‌ی کۆنترۆڵکردنی شاری ریێۆ دا ده‌ستگیرکران.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه، کاربه‌دسه‌تانی به‌ڕازیلی وان له هه‌وڵی کۆنتڕۆڵکردنی ناوچه هه‌ژارنشینه‌کانی شاری ریێۆ دی جانیرۆدان له ده‌ستی باند و قاچاخچیانی مادده هۆشبه‌ره‌کان، ئه‌مه‌ش له‌و ده‌مه‌ی ئه‌و وڵاته خۆی بۆ میوانداری جامی جیهانی تۆپی پێی ساڵی 2014 و هه‌روه‌ها یاریـیه‌کانی ئۆڵۆمپی هاوینه‌ی ساڵی 2016 ئاماده ده‌کات.
شاری ریێۆ دی جانیرۆ، که ژماره‌ی دانیشتوانی 6 ملیۆن که‌سه، رێژه‌کانی تاوانکاری و کوشتن تێدا به‌رزه و هه‌روه‌ها قاچاخچیانی مادده هۆشبه‌ره‌کان که خاوه‌نی چه‌کی قورسن کۆنتڕۆڵی چه‌ندان ناوجه‌ی هه‌ژارنشینی شاری رییۆ ده‌که‌ن و کردوویانه‌ته هه‌ره توند‌وتیژترین شاره‌کانی ئه‌مه‌ریکای لاتین.