Accessibility links

سەرۆکی بەرازیل لە کارەکەی ڕاگیرا


ئەنجومەنی سیناتی بەرازیل بڕیاری دا خانم دیلما ڕۆسێف لە سەرۆکایەتیکردنی وڵات ڕابگیرێت هەتا دادگایی‌کردنی لەسەر تۆمەتەکانی شکاندنی یاساکانی بوجە یەکلایی دەبێتەوە.

ئەمڕۆ پـێـنجشەممە ئەنجومەنەکە بە دەنگی 55 بەرامبەر 22 ئەم بڕیارەی دا کە دەڵێت خانم دیلما ڕۆسێف بۆ ماوەی شەش مانگ پۆستی سەرۆکایەتیـیەکەی هەڵدەسەپـێرێت و جێگرەکەی میشێڵ تامر بە کارەکانی هەڵدەستێت.

ئەم بڕیارەی ئەنجومەنی سینات پاش ئەوە هات کە ڕۆژی چوارشەممە دادگای فیدراڵی داوایەکی دەستەی پارێزەرانی خانم دیلما ڕۆسێفی ڕەتکردەوە کە داوایان کردبوو هەوڵەکانی لادانی لە پـۆستەکەی ڕابگیرێن.

جێی ئاماژەیە دیلما ڕۆسێف تەمەن 68 سـاڵ کە یەکەم سەرۆکی ژنە لە بەرازیل هەروەها تاوانبارکراوە بەوەی بە شێوەیەکی نایاسایی خۆی دەوڵەند کردووە و بەڵگەنامە و دۆکۆمێنتی ساختەکردووە و ساختەکاریشی کردووە لە بوجەی گشتی وڵاتەکە لە هەردوو سـاڵی 2014 و 2105 تاوەکو قەیرانی ئابوری پەردەپـۆش بکات، لەگەڵ ئەوانەش پارەی بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردنی خۆی دابینکردووە لە حسابی کۆمپانیای نەوتی پـترۆبراسی نیمچە حکومی. بەڵام خانم دیلما ڕۆسێف ئەو تۆمەتانە ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت ئامانجی سیاسی لە پشـتەوەیە.

XS
SM
MD
LG