برایم جه‌هانگیری به‌رپرسی کومیته‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی که‌نه‌دای حیزبی دیموکراتی کوردستان له هه‌ڤپه‌یڤینێـکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت پـێش له‌تبوون و جیابوونه‌وه کێشه له نێوان باڵه‌کانی حیزبی دیموکراتی کوردستاندا هه‌ر هه‌بووه، به‌ڵام دوای جیابوونه‌وه کێشـه‌کان گه‌وره‌تربوون، بۆیه مه‌سه‌له‌ی یه‌کگرتنه‌وه کارێـکی ئاسـان نیـیه. ده‌شڵێت پـێویسـته ئاوڕێـک له سێ سـاڵی ڕابردوو بده‌ینه‌وه بزانین ئه‌و جیابوونه‌وه و له‌تبوونه‌ی دووچاری حیزبی دیموکراتی کوردستان هاتووه هیچ قازانجی هه‌بووه یان به‌ره‌وپـێشـچوونی لێـکه‌وتۆته‌وه؟.
پاشـان برایم جه‌هانگیری باس له هۆکاره‌کانی جیابوونه‌وه ده‌کات و ده‌ڵێت نه‌بوونی میکانیزمێـکی دوروستی کارکردن یه‌ک له هۆکاره‌کان بووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 16:48 خوله‌كه.