له شه‌قامی سه‌ره‌کی شاری سه‌رایڤۆی بۆسنیا ، 11 هه‌زار و 541 کورسی ریزکراون و هه‌ر کورسیه‌ک بۆ پیاوێک و ژنێک و هه‌روه‌ها منداڵیک ئه‌وانه‌ی له میانه‌ی ئه‌و جه‌نگه‌دا کوژران که 20 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌رپابوو.
هاوڵاتیانی بۆسنی ئه‌مڕۆ هه‌ینی رێوڕه‌سمی 20 هه‌مین ساڵرۆژی ده‌ستپێکردنی ئه‌و جه‌نگه‌یان گێڕا ئه‌وه‌ی له ساڵی 1992 وه هه‌تا ساڵی 1995 ی خایاند و ئه‌م جه‌نگه به ملیۆنه‌ها هاوڵاتیانی بۆسنی که نزیکه‌ی نیوه‌ی دانیشتوانی بوو له ماڵ و حاڵیان وه‌ده‌رنران.
له ڕۆژی 6 ی مانگی چواری ساڵی 1992 دا، موسڵمانانی بۆسنی و سڕبیه‌کان و هه‌روه‌ها کرواتیـیه‌کان ڕژانه نیو گۆڕه‌پانی سه‌ره‌کی له سه‌رایڤۆ، بۆ ئه‌وه‌ی داوای ئاشتی و ئازادی بکه‌ن، به‌ڵام ئه‌و سێ گروپه ئیثنیه به‌خێرای که‌و‌تنه وێزه‌ی یه‌کتری و ده‌رئه‌نجامی ئه‌مه شاری سه‌رایڤۆ که‌وته ژێر گه‌مارۆیه‌ک که 44 مانگی خایاند.
میرالیم سیمجێ جیکی هاوڵاتی شاری سه‌رایڤۆ له‌م ساڵیاده‌ی ئه‌مڕۆدا گوتی کارێکی ناڕه‌حه‌ت ودژواره که ئه‌و سه‌رده‌مه وه‌بیر خۆت بهێنیته‌وه، به‌ڵام له هه‌مووی گرنگتر ئه‌وه‌یه که ئێمه توانیمان هه‌تا ڕاده‌یه‌ک له‌و قۆناغه ده‌رباز ببین و هه‌نوکه ئێمه وا چێژ له ئازادی ده‌بینین.
شایه‌نی باسه ، رێکه‌وتنامه‌یه‌کی ئاشتی که وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌سته‌به‌ری کرد ، له ساڵی 1995 دا کۆتایی به‌و جه‌نگه هێنا، به‌ڵام وڵاتی بۆسنیا به دابه‌شبووه به‌سه‌ر 3 گروپی ئێثنیدا و له دواوه‌ی کۆماره‌کانی پێشوی دیکه‌ی یۆگزسلاڤیا ماوه‌ته‌وه له‌مه‌ڕ به ئه‌ندامبونی له یه‌کێتی ئه‌وروپادا.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه دادگای نێونه‌ته‌وه‌یی لاهای هێشتا هه‌ر دادگایی تاوانکارانی جه‌نگی ئه‌و سه‌رده‌مه ده‌کات، له‌وانه راتکۆ میلادیچی سه‌رۆکی له‌شکری سڕبیه‌کانی بۆسنا.