Accessibility links

ڕێکخراوی داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەکانی جاکارتا ڕاگەیاند


ڕێکخراوی داعش لە بەیاننامەیەکدا بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکانی سەر جاکارتا ڕاگەیاند کە بووە هۆی کوژرانی بەلایەنی کەمەوە سێ کەس و برینداربوونی دوانزە کەسی دیکە.

ڕێکخراوی داعش لە بەیاننامەیەکدا کە دەزگای هەواڵی ئەعماقی سەر بە داعش بڵاویکردەوە ڕایگەیاند "ئەنجامدەری هێرشەکەی سەر پۆلیس لە شاری جاکارتا یەکێکە لە شەڕکەرانی ڕێکخراوی داعش."

پۆلیسی ئیندۆنیسیا وتی ئەو دوو کەسەی کە گومانی ئەوەیان لێدەکرێ خۆکووژ بوبێتن سێ پۆلیسیان کوشت و دە کەسی دیکەیان بریندار کرد لە دوو تەقینەوەدا لەنزیک وێستگەی پاسەکانی جاکارتای پایتەخت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG