Accessibility links

بیلال سلێمان: وه‌ڵامی یه‌كگرتوو بۆ کۆمه‌ڵ گونجاو نه‌بوو

  • Ahmad Barzani

بیلال سلێمان: وه‌ڵامی یه‌كگرتوو بۆ کۆمه‌ڵ گونجاو نه‌بوو

بیلال سلێمان: وه‌ڵامی یه‌كگرتوو بۆ کۆمه‌ڵ گونجاو نه‌بوو

بڕیار بوو رۆژی یه‌کشه‌ممه به سه‌رپه‌رشتی ئه‌میری کۆمه‌ڵی ئیسلامی هه‌ردوو مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان له هه‌ولێر کۆببنه‌وه. به‌ڵام به‌هۆی ئاماده‌نه‌بوونی شاندی یه‌کگرتووی ئیسلامی، کۆبونه‌وه‌که ئه‌نجام نه‌درا.

یه‌کگرتووی ئیسلامی رایگه‌یاند که به‌هۆی ئازادنه‌کردنی ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی یه‌کگرتوو له پارێزگای دهۆک، شاندی یه‌کگرتوو ئاماده‌ی کۆبونه‌وه‌که نه‌بوو که بڕیار بوو له باره‌گای ئه‌میری کۆمه‌ڵ ئه‌نجام بدرێت.

له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان سه‌ر به کۆمه‌ڵی ئیسلامی بیلال سلێمان ده‌ڵێت وه‌ڵامی یه‌کگرتووی ئیسلامی بۆ ئێمه گونجاو نه‌بوو و پێمان ناخۆش بوو چونکه پێشتر پرسی گیراوه‌کان به‌ مه‌رج نه‌گیرابوو. ناوبراو گوتیشی ئۆمێد ده‌که‌م له چه‌ند ڕۆژی نێزیکدا بتوانین ئه‌م کۆبونه‌وه ئه‌نجام بدرێت.

به‌رێز بیلال سلێمان هه‌روه‌ها ده‌ڵێت رێگه‌چاره بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان "ته‌نها گفتوگۆ و حیوار و به‌یه‌که‌وه دانیشتنه."

بۆ بیستنی ده‌قی گفتوگۆی هاوکارمان ئه‌حمه‌د بارزانی له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتار بیلال سلێمان، فایلی ده‌نگی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ کلیک بکه.

XS
SM
MD
LG