Accessibility links

جێگری سەرۆکی ئەمەریکا پەیوەندی تەلەفونی لەگەڵ عەبادی و بارزانی دەکات


جۆ بایدن جێگری سەرۆکی ئەمەریکا ڕۆژی دووشەممە بە جیا لە ڕێگەی تەلەفونەوە وتووێژی لەگەڵ هەر یەک لە حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیری عێراق و مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردسـتانی عێراق کرد.

ئۆفیسی جێگری سەرۆک لە کۆشـکی سـپی بەیانـنامەیەکی لەم بارەیەوە بڵاوکردەوە و تیایدا نووسراوە جۆ بایدن پەیوەندیەکەی کردووە بە مەبەستی دووپاتکردنەوەی پـشتیوانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بۆ عێراق و خەڵکی عێراق لەم کاتەی شەڕی دژی داعش بەردەوامە.

پاشان جێگری سەرۆک جارێـکی دیکە بۆ دووپاتکردوونەتەوە کە ئەمەریکا بەردەوامە لە پـشتیوانیکردن لە عێراقێـکی یەکگرتووی فیدراڵی دیموکرات. پاشان هانی حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردسـتانی دا لە نزیکەوە هاوکاری بکەن لەم کاتەی هەنگاو دەنێن بۆ بەهێزکردنی یەکگرتووی سیاسی و سەقامگیری ئابوری وڵاتەکەیان.

هەرسێ ڕێبەر جەختیان لەسەر ئەوەش کرد کە پـێویستە بەرەوپـێشچوون لە نەهێشتنی داعش بەردەوامی هەبێت و هاوکاری بکرێت بۆ ئازادکردنی موسڵ.

پاشان جۆ بایدن ئاماژەی بۆ هەوڵەکانی ئێسـتای ئەمەریکا کرد بۆ دەستەبەرکردنی یارمەتی بۆ بوژاندنەوەی ئابوری عێراق.

هەرسێ ڕێبەر جارێـکی دیکە وابەستەیی خۆیان دووپاتکردەوە بە ستراتیژیەتی هاوبەشی نێوان ئەمەریکا و عێراق.

XS
SM
MD
LG