Accessibility links

جۆ بایدن پەیوەندی تەلەفونی لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردسـتانی عێراق دەکات


جێگری سەرۆکی ئەمەریکا ئەمڕۆ چوارشەممە بە تەلەفون قسەی لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردسـتانی عێراق کرد. جێگری سەرۆک سوپاسی سەرۆک بارزانی کرد بۆ ڕێبەرایتیـیەکەی و وابەستەیی کورد بە شەڕی دژی داعش.

پاشان بۆی دووپاتکردەوە کە ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردن عێراقێـکی یەکگرتووی فیدراڵی دیموکرات و هەروەها هانی هاوکاری پتەوی نێوان هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردسـتان دەدات.

هەردوو ڕێبەر جەختیان کردەوە کە پـێویستە بەرەوپـێشچوون لە شەڕی داعش و بوژاندنەوەی ئابوری عێراق و گەیاندنی یارمەتیـیە مرۆیـیەکان بۆ ئاوارە عێراقیـیەکان و هاوکاریکردن بۆ ڕزگارکردنی موسڵ بەردەوام بن.

XS
SM
MD
LG