جۆ بایدنی جێـگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی ئه‌فغانسـتان ده‌یه‌وێت وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا تا دوای سـاڵی 2014 له وڵاته‌که‌یاندا بمێنێته‌وه، ئه‌وا ئه‌مه‌ریکا خۆی بۆ ئاماده ده‌کات.
به‌ڕێز بایدن ڕۆژی سێشه‌ممه ئه‌م لێـدوانه‌ی دا دوابه‌دوای کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئه‌فغانی حامد کارزای. گوتیشی کۆمه‌ک و مه‌شق و ڕاهێنانی ئه‌مه‌ریکا هه‌تا دوای سـاڵی 2014 به‌رده‌وام ده‌بێت و ئه‌مه‌ش ئامانجی هه‌ردوو وڵاته.
جێی ئاماژه پـێـکردنه به‌پـێی ڕێـکه‌وتنێـکی سـاڵی ڕابردوو وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا لهمسـاڵهوه ده‌ست ده‌کات به کشـانه‌وه‌ی هه‌ندێـک له هێزه‌کانی خۆی و له کۆتایی سـاڵی 2014 به‌رپـرسیارێتی ته‌واوی ئاسایشی ده‌داته ده‌ستی هێزه ئه‌فغانیـیه‌کان.
به‌ڕێز بایدن گوتی نه‌خشه‌ی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بۆ هێزه ئه‌فغانیـیه‌کان له‌سه‌ر ڕێڕه‌وی ڕاستی خۆی ده‌ڕوات و هه‌ردوو لا ڕێـکه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و کاره که‌ی بکرێت.
جۆ بایدن که به ئه‌رکێـکی هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌ره‌وپـێشـچوونی ئه‌مه‌ریکایه له فغانسـتان، گوتی ئه‌مه‌ریکا نایه‌وێت حوکمی ئه‌فغانسـتان بکات و هه‌روه‌ها نه میلـلهتێـک بنیات‌بنێت، چونکه ئه‌وه ئه‌رکی ته‌واوی گه‌لی ئه‌فغانسـتانه.
بایدن له میانه‌ی ده‌رکه‌وتنی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز کارزای گوتی ئه‌مه‌ریکا زۆر له توانا و هێزی تاڵیبانی که‌مکردۆته‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا ڕه‌وشه‌که ناسکه و مه‌ترسی هه‌یه به پـێچه‌وانه بـبێته‌وه.