Accessibility links

فازڵ به‌شاره‌تی: پێویسته هێزه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له دیاله جێگیر بکرێن

  • Ahmad Barzani

په‌رله‌مانتار فازڵ به‌شار‌ه‌تی.

په‌رله‌مانتار فازڵ به‌شار‌ه‌تی.

له‌گه‌ڵ ئاڵۆزبوونی ڕه‌وشی ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کانی پارێزگای دیاله، چه‌ند هێزێکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق بۆ ناوچه‌که نێردراون بۆ پاراستنی هاوڵاتیان، دوای ئه‌وه‌ی کورده‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه ڕووبه‌ڕووی هێرش و هه‌ڕه‌شه‌ بوونه‌وه.

له هه‌مان کاتدا، په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان رۆژی چوارشه‌ممه کۆبونه‌وه‌یه‌کی نائاسایی ئه‌نجامدا بۆ تاووتوێکردنی ڕه‌وشی ناوچه‌كانی خانه‌قین، سه‌عدیه‌ و جه‌له‌ولا.

له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا، په‌رله‌مانتار فازڵ به‌شار‌ه‌تی گوتی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان هاوده‌نگن له‌سه‌ر زیادکردنی ئه‌و هێزانه‌ و جێگیرکردنیان له ته‌واوی ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کان له سنووری گه‌رمیان.

به‌ڕێز به‌شاره‌تی هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، داخوازی سه‌ره‌کی خه‌ڵکی ناوچه‌که جێگیرکردنی هێزی پێشمه‌رگه‌یه بۆ پاراستنی خه‌ڵکی ناوچه‌که به گشتی و کورد به تایبه‌تی.

په‌رله‌مانتار به‌شاره‌تی هه‌روه‌ها داوا ده‌کات که هه‌رێمی کوردستان گرنگیه‌کی زیاتر به‌و ناوچانه‌ بدات.

بۆ بیستنی ده‌قی گفتوگۆی هاوکارمان ئه‌حمه‌د بارزانی له‌گه‌ڵ به‌رێز به‌شاره‌تی، فایلی ده‌نگی ده‌سته چه‌پی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م ڕوپه‌له کلیک بکه.

XS
SM
MD
LG