Accessibility links

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا سێگمار گابرێل بە هاوتاکەی وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوش ئۆغلۆی وتووە کە سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە سنوور لایداوە کاتێک ئەنگێلا مێرکڵی تۆمەتبارکردووە بەوەی کە ڕەفتاری نازییەکانی ئەنجامدابێت.

ئەردۆغان بەتایبەتی تانەی لە مێرکڵ دا و پێی وت " تۆ وەکو نازییەکان ڕەفتار دەکەیت، بەرامبەر کێ ؟ بەرامبەر برا تورک و وەزیرە تورکەکانم لە ئەڵمانیا." کە لە ئەڵمانیا ڕێگەیان پێنەدرا کۆبوونەوەی جەماوەری سازبدەن بەمەبەستی پاڵپشتیکردن لە سەرۆکی تورکیا.

لەلای خۆیەوە مارتن شوڵتزی سەرۆکی حیزبی دیموکراتی هاوبەشی ئەڵمانیا وتی لێدوانەکانی ئەردۆغان لە لێدوانی سەرۆکێک ناچێت و لە سەرۆکی وڵاتێک ناوەشێتەوە ئەو لێدوانانە بدات.

سەرچاوە/ سەوا

XS
SM
MD
LG