Accessibility links

هێشتا کوژرانی بلموختار پشـتڕاست نەرکراوەتەوە


وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا دەڵێت ئەو هێرشە ئاسمانیـیەی فڕۆکە جەنگیـیەکانی ئەمەریکا ڕۆژی یەکشەممە کردیانە سەر شوێنێک لە لیبیا، ئامانجی لەناوبردنی موختار بلموختار ڕێبەری گروپی ناسروا بە ئەلمورابیتون (المرابطون) ی سەر بە ئەلقاعیدە بووە.

کۆلۆنێل ستیف وارن گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری هەواڵەکەی ڕاگەیاند و گوتی ئێستا لە هەوڵی ئەوەدان بزانن هێرشەکە ئامانجەکەیانی پـێکاوە یان نا.

بلموختار لایەن دەزگا هەواڵگریـیەکانەوە بە نەخشە داڕێژەری هێرشەکەی سـاڵی 2013 ی سەر کۆمپانیای گازی ئەمیناسی جەزائیر دادەنرێت کە تیایدا 38 بارمتە کوژران.

حکومەتی لیبیا ئەوەی لە لایەن کۆمەڵی نێودەوڵەتیـیەوە بە حکومەتی شەرعی ئەو وڵاتە دادەنرێت، شەوی یەکشەممە بەیانـنامەیەکی لەم بارەیەوە دەرکرد و تیایدا گوتی بلموختار و چەند کەسێـکی گروپەکەی بە هێرشە ئاسمانیـیەکە لە گێڵگەیەک لە ناوچەی پـیشەسازی شاری ئەجدابیا لە ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەیان کوژراون. ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد هێرشەکە پاش ڕاوێژکردن پـێی ئەنجامدراوە.

بەڵام لە لایەکی دیکە کەسانی نزیک لەو گروپە ڕەتیانکردووەتەوە بلموختار بە هێرشەکە کوژرابێت. سەرچاوەیەک کە نەیویستووە ناوی ئاشـکرابکرێت بۆ ئاژانسی ‌‌‌دەنگ‌وباسی ئەسۆشیەتد پـرێس لێدوانی داوە و گوتویەتی لە کاتی هێرشەکە بلموختار لەو شوێنە نەبووە. گوتوشیەتی 4 کەس لە گروپی ئەنسار ئەلشەریعە بە هێرشەکە کوژراون.

XS
SM
MD
LG