زۆرێک له کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌تی عێراق ده‌ڵێن هه‌ر له سه‌ره‌تاوه عێراق پشتیوانی خۆی ده‌ربڕیوه بۆ ئه‌نجومه‌نی کاتی قۆناغی گواستنه‌وه له لیبیادا و له که‌ناڵی جیاجیاوه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ر و سه‌رکرده‌کانی تری ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌دا کردووه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت به‌غدا هه‌ڵوێستێکی فه‌رمیانه‌ی نه‌بووه به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌رانی لایه‌نگری دیموکراسی له سوریادا.
به‌کر حه‌مه سدیق، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان ده‌ڵێت تانوپۆی تایفه‌گه‌رایی له گوتاری سیاسی عێراقدا ئه‌و جیاوازیانه‌ی له هه‌ڵوێسته‌کانی عێراقدا دروستکردووه به‌رامبه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌ی به‌هاری عه‌ره‌ب گرتونیه‌ته‌وه.
له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوودا حکومه‌تی عیراق ژماره‌یه‌ک ڕیکه‌وتنی له‌گه‌ڵ وڵاتی سوریادا مۆر کردووه.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵین ساڵح ، به‌ڕێز حه‌مه سدیق ده‌ڵێت هیچ یه‌کێک له په‌رله‌مانتارانی وڵاته‌که یان سه‌رۆکی لیسته‌کانی په‌رله‌مانیش ئاگاداری سروشتی ئه‌و ڕیکه‌وتنانه‌ی نێوان به‌غدا و دیمه‌شق نین که مۆرکراون.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 7:40 خوله‌که.