به‌کر موحه‌مه‌د سدیق، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی یه‌کگرتوی ئیسلامی ده‌ڵێت تا ئێستا هه‌رچه‌نده هه‌ر به زاره‌کیشه ، به‌ڵام هیچ لیستێک وه‌ک لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا به پۆزه‌تیفانه باس له نۆزده داواکه‌ی فراکسیۆنه کوردستانیه‌کان ناکات.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح سه‌باره‌ت به به‌رده‌وامیدان به هه‌مان سیاسه‌ته‌کانی پێشوی، ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره‌ش مالیکی حکومه‌ت پێکبهێنێت ، به تایبه‌تیش له ڕوانگه‌ی ئه‌و کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوانه‌ی له نێوان هه‌ولێر و به‌غدادا هه‌ن، به‌کر موحه‌مه‌د سدیق ده‌ڵێت چاره‌سه‌ر کردنی ئه‌و گرفتانه ده‌که‌وێته سه‌ر هه‌ڵوێستی کورد خۆی و جه‌خت کردنه‌وه‌ی له ڕێگه‌نه‌دان به یاریکردن به مه‌سه‌له چاره‌نوسسازه‌کانه‌وه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 5:25 خوله‌که.