ناکۆکیه سیاسیه‌کان له عێراق به‌رده‌وامه و هه‌ندێ له ئه‌ندامانی لیستی ئه‌لعێراقیه‌ی دکتۆر ئه‌یاد عه‌لاوی ، هه‌ڵبژاردنێکی نوێ به یه‌کێ له بژاره‌کانی چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سیاسی عێراق داده‌نێن.
به‌کر حه‌مه سدیق، ئه‌ندامی په‌ترله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان ده‌ڵێت مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردن کردنه‌وه هه‌ندێک گوتاره ئه‌ندامانی ئه‌لعێراقیه یان هه‌ندێک لایه‌نی تر وه‌ک فشار بۆ سه‌ر نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق به‌کاری ده‌هێنن.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، به‌ڕێز حه‌مه سدیق ده‌شڵێت ته‌نانه‌ت کێشه‌ی یه‌کلایی نه‌بونه‌وه‌ی پۆسته ئاسایشیه‌کان په‌یوه‌ندییان به مالیکیه‌وه نییه هێنده‌ی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به کاندیده‌کانی لیستی ئه‌لعێراقیه‌وه هه‌یه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 5:47 خوله‌که.