له‌گه‌ڵ سه‌رقاڵ بوونی عێراقیه‌کان و ڕێبه‌رانی ئه‌م وڵاته به مه‌سه‌له‌ی چاره‌سه‌رکردن و ڕه‌واندنه‌وه‌ی ناکۆکیه سیاسیه‌کان و هاوکاتی هه‌وڵه‌کان بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی حکومه‌تی داهاتووی عێراق ، لێره و له‌وێی عێراق ده‌نگێکی تر ده‌بیسترێت له لایه‌ن هه‌ندێ لایه‌ن و که‌سایه‌تی سیاسی عه‌ره‌بی سوننه‌ی عێراقیه‌وه و داوای هه‌رێمێکی تایبه‌ت به خۆیان ده‌که‌ن، هاوشێوه‌ی هه‌رێمی کوردستانی عێراق.
به‌کر موحه‌مه‌د سدیق ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان ده‌ڵێت سوننه‌کان هه‌ست ده‌که‌ن به ڕاستی له په‌راوێز نراون و واش هه‌ست ده‌که‌ن ده‌نگیان نه‌بیستراوه ، بۆیه هه‌ندێک له عه‌ره‌بی سوننه داوای جۆره قه‌واره‌یه‌ک ده‌کات به مه‌به‌ستی خۆ پاراستن.
ئه‌م ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانی عێراق له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵین ساڵح، ده‌شڵێت هه‌ندێ وڵاتی دراوسێی عێراق فشار ده‌که‌ن تا به‌شداری عه‌ره‌بی سوننه له پرۆسه سیاسیه‌که‌ی وڵاته‌که‌دا به‌شداریه‌کی کاریگه‌ر بێت ، وه ده‌شڵێت هێزه هه‌رێمیه‌کان ده‌توانن فشار بکه‌ن به‌ڵام ناتوانن بڕیارده‌ر بن.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 7:10 خوله‌که.