Accessibility links

به‌کر حه‌مه‌ سدیق : لانه‌بردنی مالیکی یانی مانه‌وه‌ی کێشه‌کانی عێراق وه‌ک خۆی و ئالۆز بوونی زیاتر

  • Balen Salih

له‌ ڕاگه‌یاندنی کۆتایی کۆبونه‌وهکه‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ی ژماره‌یه‌ک له‌ ڕێبه‌رانی عێراق (جه‌لال تاڵه‌بانی ، ئوسامه‌ ئه‌لنوجه‌یفی ، مه‌سعود بارزانی ، ئه‌یاد عه‌لاوی ، موقته‌دا ئه‌لسه‌در) که‌ له‌ هه‌ولێر کرا جارێکی تریش جه‌خت له‌ پێویستی به‌ کۆتاییهێنان کرا به‌ قه‌یرانی سیاسی وڵاته‌که‌ و هه‌روه‌هاش جێبه‌جێکردنی ڕیکه‌وتننامه‌ی هه‌ولێر.

به‌کر حه‌مه‌ سدیق، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی یه‌کگرتوی ئیسلامی ده‌ڵێت ده‌رفه‌تیش و کاتیش ماوه‌ بۆ جیبه‌جێکردنی ئه‌و ڕیکه‌وتنه‌ی هه‌ولێر که‌ ئه‌م حکومه‌ته‌ی ئێستای له‌سه‌ر دامه‌زرا ، به‌ڵام گرفته‌که‌ له‌وه‌دایه‌ ئایا خواست بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م قه‌یرانه‌ هه‌یه‌ یان نا؟

له‌ میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح ، به‌ڕێز سدیق ئاماژه‌ش به‌وه‌ ده‌کات نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق له‌ ناو ماڵی شیعه‌شدا ڕوانینی جیای له‌سه‌ره‌ و ئه‌ڵته‌رناتیڤیش هه‌یه‌ هه‌ر له‌ ناو شیعه‌کانی عێراقدا و ده‌شڵێت لادانی مالیکی کارێکی قورس نییه‌.

ده‌توانن له‌ ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که‌ بن که‌ ماوه‌که‌ی 6:20 خوله‌که‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG