به‌کر محه‌مه‌د سدیق، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی یه‌کگرتووی ئیسلامی ده‌ڵێت ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌کی له کاروباری عێراقدا یه‌کێکه له هۆکاره سه‌ره‌کیه‌کانی قه‌یرانی سیاسی ئێستای عێراق.
ئه‌م ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانی عێراق ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر بێتوو لیستی ئه‌لعێراقیه‌و لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌ستبه‌رداری به‌رژه‌وه‌ندیه سیاسیه‌کانی خۆیان بن له مه‌سه‌له‌ی وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵاتدا ئه‌وا ده‌کرێت زه‌مینه‌ی هاوبه‌ش هه‌بێت له نێوانیاندا بۆ پێکهێنانی هاوپه‌یمانێتیه‌ک.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح سه‌باره‌ت به شوێن و پێگه‌ی کورده‌کان له‌م قه‌یرانه سیاسیه‌ی عێراقدا، به‌کر محه‌مه‌د سدیق ده‌ڵێت به‌داخه‌وه هاوبه‌ندی فراکسیۆنه کوردستانیه‌کان تا ئێستا و کاتی ئه‌م گفت و گۆیه هه‌ر له چاوه‌ڕوانیدایه و ده‌شڵیت ده‌بوایه کورد هۆکارێکی کاریگه‌ر بوایه بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان نه‌ک له باری چاوه‌ڕوان کردندا بمێنێته‌وه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:29 خوله‌كه.