Accessibility links

به‌رنامه‌ی به‌هه‌ڤرا: وتووێژ له‌گه‌ڵ ئه‌و کچه‌ کورده‌ی که‌ له‌ پێشه‌بڕکێیه‌کی جهیانیدا پله‌ی چواره‌می به‌ده‌ست هێنا

  • Herow Zangana

له‌ مانگی پێنجی ئه‌مساڵدا پێشه‌بڕکێیه‌کی زانیاری نێونه‌ته‌وه‌یی له‌ شاری هیوستنی ته‌کساس به‌ڕێوه‌ چوو.‌ خوێنداکارانی قۆناغی ئاماده‌یی له‌ نزیکه‌ی 70 وڵاتانی جهیانه‌وه‌ به‌شدارییان تێدا کردبوو. ئه‌م پرۆژه‌یه‌ له‌ سێ به‌ش پێکهاتبوو له‌وانه‌دا به‌شی ژینگه‌، به‌شی ئه‌ندازیاری و تێکنالۆژی هه‌روه‌ها به‌شی وزه‌. له‌م پێشه‌بڕکێیه‌دا خوێنکارێکی کورد وه‌کو نوێنه‌رایه‌تی عێراقیش به‌شداری کردبوو. ماردین کامه‌ران هیدایه‌ت له‌ به‌شی تێکنالۆژی به‌شداری پێشه‌بڕکێکه‌ی کردبوو و توانی پله‌ی چواره‌م به‌ ده‌ست بهێنێت ئه‌مه‌ش به‌هۆی پێشکه‌شکردنی پرۆژه‌یه‌ک بۆ به‌کارهێنانی مادده‌یه‌کی دیکه‌ له‌ شاشه‌کانی کۆمپیوته‌ر و موبائیل و هه‌ر ئامێركێ دیکه‌ی له‌و جۆره‌دا. ماردین به‌شداری کردووه‌ له‌ به‌رنامه‌ی به‌هه‌ڤرای ئه‌م هه‌فته‌یه‌مان و باس له‌ ته‌واوی پرۆژه‌که‌ی و سه‌ردانه‌که‌ی بۆ وڵاته ‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌کات.

ده‌توانن گوێبیسـتی ته‌واوی به‌رنامه‌که‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 8:34 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG