Accessibility links

عەرەبسـتانی سعودیـیە بیست سـاڵە هێندەی سـاڵی ڕابردوو سزای سەرپەڕاندنی نەبووە


بەپـێی ڕاپـۆرتی چەند گروپێـکی داکۆکیکار لە مافەکانی مرۆڤ، ئەوانەی چاودێری سزاکانی مەرگ لەسەرانسەری جیهان دەکەن، عەرەبسـتانی سعودیـیە لە ماوەی سـاڵی 2015 سزای مەرگی بەسەر 157 کەس جێبەجێ کردووە بە شێوەی سەرپەڕاندن بە شمشێر. دەڵێن بیست سـاڵە ئەو مەملەکەتە ئەوەندە کەسی لە سـاڵێـکدا بەو شێوەیە سزای مەرگ نەداوە.

هەروەها ڕێژەی سزای مەرگ لەسەر ئەو تاوانانە زیادیکردووە کە پەیوەندیـیان بە کەیسی کوشتنەوە نیـیە، بە تایبەتی لەسەر تاوانەکانی پەیوەست بە تلیاک و ماددە هۆشبەرەکان.

ڕێکخراوی Amnesty International دەڵێت لە سەرەتای سـاڵی 2015 وە هەتا مانگی یازدە بە لایەنی کەم 63 کەس لەسەر تاوانەکانی تلیاک سەربڕاون. ئەم ژمارەیە 40% ی کۆی ئەوانەیە لە سـاڵی ڕابردوو سزای مەرگ دراون. بەڵام لە سـاڵی 2010 ڕێژەی ئەوانەی لەسەر تلیاک سەریان پەڕاندبوون لە 4% کەمتربووە.

ئەمنستی دەشڵێت عەرەبستانی سعودیە سـاڵی 1992 لەو ژمارەیەی سـاڵی ڕابردوو زیاتر خەڵکی سزای مەرگ دابوو. بەپـێی ئامارەکان لەو سـاڵدا 192 کەس لە سعودیـیە ئەم سزایە درابوون.

XS
SM
MD
LG