Accessibility links

کۆریای باکور پەیامنێرێـکی BBC دەردەکات

  • VOA News

ئاژانسی دەنگ‌وباسی BBC بەریتانی و کاربەدەسـتێـکی کۆریای باکور دەڵێن دەسەڵاتدارانی پـیۆنگیانگ پەیامنێرێـکی BBC یان دەرکردووە لەسەر ئەو ڕاپـۆرتانەی سەبارەت بە ژیان لەو وڵاتە ئامادەی کردبوون.

ڕوپـێرت وینگفێڵد هایس کە یەکێک بوو لە نێو ئەو 128 ڕۆژنامەوانەی کۆریای باکور ڕێگەی پـێدابوون ڕووماڵی کۆنگرەی گشـتی پارتی کرێکارانی کۆریای دەسەڵاتدار بکەن، ڕۆژی هەینی لە فڕۆکەخانەی پـیۆنگیانگ لەگەڵ وێنەگر و دەرهێنەرەکەی دەسـتگیرکران بەر لەوەی وڵاتەکە جێبهێڵن.

پاشان ڕوپـێرت وینگفێڵد هایسیان جیاکردووەتەوە و بردوویانە بۆ ماوەی هەشت کاژمێر لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا کردووە و لەسەر کاغەزێـک واژویان پـێکردووە. دواتر ئەمڕۆ دووشەممە خۆی و تیمەکەی دەریانکردوون و بە فڕۆکەیەک گەیشتونەتە بەیژینی پایتەختی چین.

گوتەبێژێـکی حکومەتی کۆریای باکور هەر ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا هۆکاری دەرکردنەکەی ئاشکراکرد و گوتی ئەم پەیامنێرەی BBC زۆر بە خراپی باسی سیستەم و سەرکردایەتی وڵاتەکەی کردووە و "ڕاستیـیەکانی شێواندووە."

جێی ئاماژەیە تیمەکەی BBC کە بردبویانن بۆ سەردانی نەخۆشخانەیەکی منداڵان، بینیبویان هەموو نەخۆشەکان ساغن و هیچیان نیـیە و هەروەها پـزیشکی ڕاستەقینەیان لە نەخۆشخانەکە نەدیوە. ڕوپـێرت وینگفێڵد هایس لە ڕاپۆرتەکەی گوتبووی " هەمووی کە بینومانە پـێدەچێت ڕاست نەبێت و تەنیا نواندن بێت."

XS
SM
MD
LG