دکتۆر بایه‌زید حه‌سه‌ن ، ئه‌ندامی لیستی گۆڕان له په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت ئه‌و کۆبونه‌وه نافه‌رمیانه‌ی له په‌رله‌مانی عێراق ده‌کرێن هیچ پشتی پێ نابه‌سترێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی وڵاته‌که ، وه ده‌شڵێت هه‌رچ بڕیارێک له‌و کۆبونه‌وانه‌دا بدرێن مه‌رج نییه لایه‌نه‌کان په‌سه‌ندی بکه‌ن و له‌سه‌ری بڕۆن.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح، سه‌باره‌ت به به‌شداری هه‌ندێ له گه‌وره کاربه‌ده‌ستانی عێراقی له و کۆبوونه‌وانه‌دا ، دکتۆر بایه‌زید ده‌ڵێت پێی وانییه گرنگیه‌کی ئه‌وتۆی هه‌بێت ، چونکه وه‌ک ده‌ڵێت ئه‌و گه‌وره کاربه‌ده‌ستانه باشتره ببنه فشار له‌سه‌ر لایه‌نه‌کانی خۆیان بۆ ڕه‌واندنه‌وه‌ی ناکۆکیه‌کان.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی به‌شی سێهه‌می ئه‌و گفت و گۆیه بن که ماوه‌که‌ی 6:00 خوله‌که.