هاوکاتی چاوه‌ڕوانی عێراقیه‌کان بۆ کۆبونه‌وه‌ی نێوان دکتۆر نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق و دکتۆر ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌ره‌ک وه‌زیری پێشوی وڵاته‌که بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و کێشانه‌ی نێوانیان که تایبه‌تن به پێکهێنانی حکومه‌تی ئاینده‌ی عێراق، دکتۆر بایه‌زید حه‌سه‌ن، کاندیدی سه‌رکه‌وتوی لیستی گۆڕان بۆ په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامێکی ئه‌وتۆ له‌و کۆبونه‌وه‌یه ناکات چونکه وه‌ک ده‌ڵێت هیچ یه‌کێکیان ئاماده‌ی له‌به‌ردانه‌واندن نییه بۆ ئه‌وی تریان.
به‌ڵێن ساڵح له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا گفت و گۆی له‌گه‌ڵ دکتۆر بایه‌زیدا کردوه.
ده‌توانن گوێبیستی ئه‌م وتوێژه‌بن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ که ماوه‌که‌ی 6:23 خوله‌که.