دکتۆر بایه‌زید حه‌سه‌ن، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی گۆڕان ده‌ڵێت جێگری سه‌رۆکی ئه‌مریکا له میانه‌ی ئه‌م سه‌ردانه‌یدا بۆ عێراق ده‌یه‌وێت به‌رچاوڕوونیه‌ک بخاته به‌رده‌م لیسته سه‌رکه‌وتوه‌کانی هه‌ڵبژاردنی وڵاته‌که تا بتوانن به زووترین کات حکومه‌تێکی هاوبه‌شی نیشتیمانی پێکبهێنرێت به‌ر له کشانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازیه‌کانی ئه‌مریکا له عێراقدا.
له گفت و گۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵحدا ، دکتۆر بایه‌زید حه‌سه‌ن ده‌شڵێت پاش کشانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازیه‌کانی ئه‌مریکا، عێراق ده‌بێته مه‌یدانی ململانێی هێزه ناوچه‌ییه‌کان و ده‌ستێوه‌ردانی وڵاتانی ناوچه‌که‌ش به تایبه‌تی ئێران زیادده‌کات.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:11 خوله‌كه.