Accessibility links

بایه‌زید شه‌ریفی: سه‌رۆکی دادگای ئینقلاب ووتی با کوره‌که‌ت بمرێ

  • Jani Diylan

بایه‌زید شه‌ریفی: سه‌رۆکی دادگای ئینقلاب ووتی با کوره‌که‌ت بمرێ

بایه‌زید شه‌ریفی: سه‌رۆکی دادگای ئینقلاب ووتی با کوره‌که‌ت بمرێ

که‌مال شه‌ریفی زیندانی کورد که‌ 30 ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا بڕاوه‌‌، بۆ ماوه‌ی زۆرتر له‌ 36 رۆژ‌ه‌‌ له‌ زیندانی میناب‌ ده‌ستی به‌ مانگرتن ‌ له‌ خواردن کردوه. بایه‌زید شه‌ریفی باوکی که‌ماڵ شه‌ریفی له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت باری ته‌ندروستی کوره‌که‌ی زۆر باش نییه‌ و هیچ په‌ێوه‌ندیشیان له‌گه‌ڵدا نییه.‌ ده‌شڵێت" له‌ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی رابوردودا چومه‌ته‌ وه‌زاره‌تی داد ، وه‌زاره‌تی ئیتلاعات، چومه‌ته‌ دادگای ئینقلاب، وه‌ دادگای ئینقلاب به‌ جۆرێکی دندان شکه‌ن وه‌ڵامی دامه‌وه‌ ووتی با بمرێت". شه‌ریفی له‌ درێژایی قسه‌کانیدا ده‌ڵێت زۆر نگرانی کوره‌که‌یانن وکاریکی زۆری کردوه‌ته‌ سه‌ر هه‌مو ئه‌ندامانی خانه‌واده‌که‌ی.

ده‌توانن له‌ ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه‌ بن که‌ ماوه‌که‌ی 9:31 خوله‌که‌..

XS
SM
MD
LG