Accessibility links

بایه‌زید حه‌سه‌ن ده‌ڵێت له‌وانه‌یه‌ پرۆژه‌ی یاسای بودجه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ هه‌موارکردنی

  • Shayan Pasha

بایه‌زید حه‌سه‌ن

بایه‌زید حه‌سه‌ن

په‌رله‌مانی عێراق ڕێی نه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ی گشتی عێراق بکرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ پێچه‌وانه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌. کورده‌کانیش زووتر ناڕه‌زاییان له‌ به‌رامبه‌ر بڕگه‌یه‌کی ئه‌و پرۆژه‌ یاسایه‌ ده‌ربڕیبوو‌ که‌ ده‌ڵێت پێویسته‌ هه‌رێمی کوردسـتان ڕۆژانه‌ سه‌دو په‌نجا هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ بکات ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا بڕی داهاته‌که‌ی له‌ 17% ی به‌شی بودجه‌ی هه‌رێم ده‌رده‌کرێت. هاوکات لیسته‌ عه‌ره‌بیـیه‌کانیش ڕه‌خنه‌یان له‌وه‌ گرتووه‌ که وه‌زاره‌ته‌کان ده‌سه‌ڵاتیان پێدراوه ‌پاره‌ بۆ پارێزگاکان دابین بکه‌ن.

بایه‌زید حه‌سه‌ن ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌ گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان شایان پاشا گوتی ئه‌گه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌کان له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاساکه‌ ڕازی نه‌بن ئه‌وا ڕه‌نگه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا په‌سه‌ندنه‌‌کرێت.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆکه‌‌‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی6:46 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG