Accessibility links

د. بایه‌زید حه‌سه‌ن: حکومه‌تی زۆرینه‌ی سیاسی له‌ عێراق سه‌رناگرێت

  • Shayan Pasha

د. بایه‌زید حه‌سه‌ن: حکومه‌تی زۆرینه‌ی سیاسی له‌ عێراق سه‌رناگرێت

د. بایه‌زید حه‌سه‌ن: حکومه‌تی زۆرینه‌ی سیاسی له‌ عێراق سه‌رناگرێت

ناکۆکی نێوان شیعه‌ و سوننه‌ له‌ عێراق له‌ مێژه‌وه‌ ره‌گ و ریشه‌ی خۆی داکوتایوه،‌ هه‌ر بۆیه‌ ئه‌و هێزانه‌ی نۆینه‌رایه‌تیان ده‌که‌ن که‌ هێزی سیاسی تایه‌فین.

هه‌بوونی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکاش له‌و وڵاته‌دا گرنگیه‌کی تایبه‌تی هه‌بوو که‌ جگه‌ له‌ لایه‌نی ئاسایش هه‌روه‌ها نه‌یده‌هێشت ئه‌و ناکوکیه‌ په‌ره‌بسێنێت.

ره‌وشه‌که‌ له‌ ئێستاکه‌دا ئاڵۆز بووه‌ و لایه‌نه‌کان هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌ر له‌وه‌ی له‌ده‌ست ده‌ربچێت چاره‌سه‌رێک بۆ ناکوکیـیه‌کانیان بدۆزنه‌وه‌ له‌ ڕێی به‌ستنی کۆنگره‌یه‌کی نیشتیمانی، به‌ڵام پێکهاته‌ سیاسیـیه‌کان هێشتا له‌سه‌ر شوێن و کاته‌که‌ی رێکنه‌که‌وتوون.

د. بایه‌زید حه‌سه‌ن ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی گۆڕان ده‌ڵێت لیستی ده‌وڵه‌تی قانون با‌س له‌ پێکهێنانی حکومه‌تی زۆرینه‌ی سیاسی ده‌که‌ن، واته‌ ده‌وڵه‌تی قانونی که‌ زۆرینه‌ی کورسیـیه‌کانی گرتووه‌، له‌وانه‌یه‌ هه‌وڵ بدات له‌گه‌ڵ کورددا رێکبکه‌وێت و له‌و کاته‌دا لایه‌نی لیستی ئه‌لعێراقییه‌ په‌راوێز بخرێت.

ده‌توانن له‌ ڕێی کلیک کردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ گوێبستی ته‌وای گفت و گۆکه‌ بن که‌ ماوه‌که‌ی 8:24 خوله‌که‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG