هاوڵاتیانی شاری خانه‌قین ئه‌مرۆ له ڕێپێوانێکدا توڕه‌یی خۆیان به‌رامبه‌ر به بریاری سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقدا نیشان داون به قه‌ده‌غه هه‌ڵکردنی ئاڵای کوردستان له‌سه‌ر فه‌رمانگه حکومیه‌کاندا.
باسل یحیا چالاکوانی سڤیل و ئه‌ندانی کۆمیته‌ی به‌رگری له به‌رژه‌وه‌نده گشتیه‌کان له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت به‌ڵێ ئه‌مرۆ له گۆڕه‌پانی کرندی سه‌رجه‌م چالاکوانانی سڤیل و هاوڵاتیان به خۆشحاڵیه‌وه ڕویان کرده فلکه‌ی کرندی و دوو ئاڵای 25- 30 متریمان دروستکرد و زۆربه‌ی خه‌ڵکه‌که چونه ژێر سێبه‌ری ئه‌و ئاڵایه‌و به‌رزیان کرده‌وه وه به خۆشحالیه‌و به سرودی ئه‌ی ڕه‌قیبه‌وه به ناو بازاری خانه‌قیندا گه‌ڕان.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی9:39 خوله‌که