سه‌رۆکی سودانی عومه‌ر ئه‌لبه‌شیر ئاماده‌ی ئاهه‌نگگێڕانی ڕۆژی سه‌ربه‌خۆی کۆماری ناوه‌ندی ئه‌فریکا نه‌بوو، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر فه‌رمانی ده‌سـتگیرکردنی له لایه‌ن دادگای نێونه‌ته‌وه‌یی تاوانه‌کانه‌وه.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ئان لوک له ده‌کاری پایته‌ختی سینیگاله‌وه ڕاپـۆرتی ناردووه و هاوکارمان سمکۆ عه‌زیز به کوردی ئاماده‌ی کردووه.
سه‌رۆکی سودانی عومه‌ر ئه‌لبه‌شیر له لایه‌ن دادگای نێونه‌ته‌وه‌یی تاوانه‌کان داواده‌کرێت به تۆمه‌ته‌کانی جینۆساید و تاوانه‌کانی دژ به مرۆڤایه‌تی و هه‌روه‌ها تاوانه‌کانی جه‌نگ ئه‌مه‌ش به‌هۆی رۆڵی له شه‌ڕی هه‌رێمی دارفوردا.
کۆماری ناوه‌ندی ئه‌فریکا بانگهێشتی سه‌رۆکی سودانی کرد بۆ ئاماده‌بوونی له رێوڕه‌سمی دوێنێ له" به‌نگی" پایته‌خت به بۆنه‌ی یاده‌وه‌ری 50 هه‌مین ساڵیادی سه‌ربه‌خۆیی.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هێچ هۆکارێک بۆ ئاماده‌نه‌بوونی عومه‌ر ئه‌لبه‌شیری سه‌رۆکی سودانی له‌و بۆنه‌یه‌دا ئاماژه‌ی پێنه‌درا، به‌ڵام سه‌رچاوه‌کان ده‌ڵێن زیادبوونی فشاری نێونه‌ته‌وه‌ی بۆ ده‌ستگیرکردنی سه‌رۆکی سودانی ڕۆڵی له ئاماده‌نه‌بوونه‌که‌دا هه‌بووه.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه، دادگای نێونه‌ته‌وه‌ی تاوان داوای له کۆماری ناوه‌ندی ئه‌فریکا کردبوو ئه‌گه‌ر سه‌رۆک به‌شیر گه‌یشته ئه‌وێ ده‌ستگیری بکه‌ن و ڕاده‌ستی دادگای نێونه‌ته‌وه‌یی تاوانه‌کانی بکه‌ن.
گروپه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤی وه‌ک رێکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ و هه‌روه‌ها رێکخراوی لێبو‌ردنی نێونه‌ته‌وه‌یی ره‌خنه‌یان له وڵاتی کۆماری ناوه‌ندی ئه‌فریکا گرتبوو به‌هۆی بانگهێشتکردنی عومه‌ر ئه‌لبه‌شیری سه‌رۆکی سودانی و هه‌روه‌ها داواشی لێده‌که‌ن عومه‌ر ئه‌لبه‌شیر راده‌ستی دادگا بکه‌ن.
کریستۆفه‌ر کییث هۆل- راوێژکاری باڵای یاسایی رێکخراوی لێبو‌ردنی گشتی ده‌ڵێت ده‌ستگیرکردنی سه‌رۆکی سودانی ته‌نها مه‌سه‌له‌ی کاته و له‌به‌ر ئه‌وه‌شی فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنه‌که‌ی دراوه، ئه‌وا ئه‌و فه‌رمانه هه‌تا جێبه‌جێ ده‌کرێت هه‌ر ده‌مێنێته‌وه.
له لایه‌کی تره‌وه رێکخراوی لێبو‌ردنی نێونه‌ته‌وه‌ی ده‌ڵێت کۆماری ناوه‌ندی ئه‌فریکا به گوێره‌ی قانونی دادگای نێونه‌ته‌وه‌یی تاوان ناسراو به رۆم، ئه‌وه‌ی له مانگی 11 ی ساڵی 2006 دا په‌سه‌ندکرا به‌و پـێـیه ئه‌م وڵاته به‌رپرسیارێتی ده‌ستگیرکردنی سه‌رۆکی سودانی له ئه‌ستۆدا نه‌بوو.