ڕۆژی شه‌ممه له ماڵی سه‌رۆکی عێراق کۆبونه‌وه‌ی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌کانی عێراق به‌ڕێوه چوو که سه‌رۆکی لیستی ئه‌لعێراقیه و سه‌رۆکی لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا تیایدا به‌شدار بوون.
به‌رزان عوسمان، به‌ڕێوبه‌ری ڕاگه‌یاندن له ئۆفیسی سه‌رۆکی عێراق ده‌ڵێت بڕیاره لایه‌نه عێراقیه‌کان تا دوو هه‌فته‌ی تر هه‌ڵوێستی خۆیان یه‌کلایی بکه‌نه‌وه له‌سه‌ر ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری ماوه‌ی مانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازیه‌کانی ئه‌مریکا له عێراق.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، به‌ڕێز عوسمان ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات تێگه‌یشتنێکی هاوبه‌ش هاتۆته ئاراوه له نێوان سه‌رکرده‌کانی هه‌ردوو لایه‌نی ئه‌لعێراقیه و ده‌وڵه‌تی یاسادا سه‌باره‌ت به حکومه‌تی هاوبه‌ش و ئه‌وه‌ی له کۆبونه‌وه‌که‌شدا به‌دی ده‌کرا ئه‌وه بوو که هه‌موو لایه‌نه به‌شداربووه‌کان په‌رۆشی حکومه‌تی هاوبه‌شی نیشتیمانی بوون.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:05 خوله‌که.