Accessibility links

بەڕازیل لە پاش کارەساتی فڕۆکەکە سێ ڕۆژ ماتەمینی گشتی ڕاگەیاند


لە پاش کەوتنی فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی لامیا و یەکلابوونەوەی هەواڵی گیان لەدەسـتدانی 76 کەس کە پـێکهاتوون لە ئەندامانی یانەی چاپـیکۆینسێی بەڕازیلی بۆ تۆپی پـێ و ڕۆژنامەوانانی لە گەشتەکە یاوەریـیان دەکردن.

میشێل تامر سەرۆکی بەڕزایل ئەمڕۆ سێشەممە ڕووداوی فڕۆکەکەی بە کارەساتێـکی نیشتیمانی ناودێرکرد و سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانیان کرد و سێ ڕۆژ ماتەمینی گشتی لە وڵاتەکە ڕاگەیاند.

فڕۆکەکە جۆری بریتیش ئیرۆسپەیسی 146 بوو و 81 کەسی لە ناودابوو، لەوانە 72 سەرنشین و 9 کەسی تاقمی فڕۆکەکە، شەوی دووشەممە لەسەر سێشەممە کاتێـک لە سانتا کروز دی لا سێیرای پـۆلیڤیا بەرەو مێدێڵینی کۆلۆمبیا بەڕێکەوتبوو، لە ناکاو پەیوەندی پـێوە بڕا و پاشان کەوتنی پشـتڕاستکرایەوە. بەپـێی لێکۆڵینەوە سەرەتایـیەکان هەڵەیەکی ئەلیکتریکی هۆکاری کەوتنی فڕۆکەکە بووە.

شەش کەس لە ڕووداوەکە ڕزگاریان بوو، لەوانە سیانیان یاریزانی یانەکە بوون. لەگەڵ دوو لە تاقمی فڕۆکەکە و ڕۆژنامەوانێـک.

XS
SM
MD
LG