Accessibility links

پـیاوێکی ئێرانی لە بەردەم باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە تایلەند ئاگر لەخۆی بەردەدات


دەسەڵاتدارانی پۆلیسی تایلەندی دەڵێن پیاوێکی ئێرانی لە بەردەم باڵیۆزخانەی ئێران لە بانکۆکی پایتەختی وڵاتەکەیان ئاگری لە خۆی بەرداوە بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران، ئەوەی ئەمڕۆ هەینی بەڕیوەدەچێت.

سەبارەت بە ڕووداوەکە پۆلیسی تایلاندی دەڵێن پیاوێکی نەناسراو ئەمڕۆ لەبەردەم دەروازەی باڵیۆزخانەی ئێران لە پایتەخت بەنزینی بەخۆیدا کرد و ئاگری لە خۆی بەردا، دەشڵێن پیاوەکە بەشی زۆری جەستەی سووتاوە و بەرەو نەخۆشخانە براوە.

بەرپرسانی پۆلیس دەڵێن زانراوە کە هاندەری خۆ سوتاندنی ئەو پیاوە ئێرانیە بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بووە بەرامبەر هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێرانی ، دەشڵێن کە نازانن بە تەواوی لە دژی چی ئەو هەڵبژاردنە بووە.

XS
SM
MD
LG