ئه‌وه‌ی که ده‌بینرێت ئوپوزسیۆنی ئێران له ماوه‌ی 33 ساڵی رابووردا تا هاتوه لاوازتر بوه‌ته‌وه. ئاخۆ ئه‌و هه‌وڵانه‌ی که تا ئێستا له پێناوی کارێکی هاوبه‌ش وه یاخود چه‌ترێک له سایه‌یێدا کۆببنه‌وه به کوێ گه‌یشتوه؟
به‌ختیار عه‌لیار نوێنه‌ری کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران له کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدرال ده‌ڵێت به‌ڵی ئوپوزسیۆنی ئێرانی له‌و ماوه‌یه‌دا نه‌ێتوانیوه خۆی رێک بخات و له نێوانیاندا کێشه‌و ململانیه‌کی زۆری هه‌بوه، وه بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و کێشه و ململانیانه‌ی که له ساڵانی رابووردوداهه‌بوه، له یه‌ک تێگه‌ێشتنێکی زۆرتر هه‌یه له نێوان ئۆپوزسیونی ئێرانی‌دا، ته‌نانه‌ت ئێمه‌ی کورد باوه‌ر نه‌بوونێکمان هه‌یه به ئۆپوزسیۆنی فارس وه به پێچه‌وانه‌وه، له‌سه‌ر ئه‌نجام چونه ژێرباری قورسایی کورد و نه‌ته‌وه‌کانی تری ئێران بۆ فارسه‌کان زۆر زه‌حمه‌ته .
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 11:46 خوله‌که